دەنگدانی گشتی لە سەرتاسەری عێراق دەستی پێ‌کرد
کاتژمێر ۷ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌ستیپێکرد و ۲۹ ملیۆن و ۲۶۲ هه‌زار و ۵۸۸ هاوڵاتی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، به‌ڵام ۲۱ ملیۆن و ۴۰۴ هه‌زار و ۲۹۱ که‌س، کارتی ده‌نگدانیان وه‌رگرتۆته‌وه و ده‌توانن به‌شداری له پرۆسه‌که‌دا بکه‌ن.
دۆسیەی ئازادکردنی دەمیرتاش لە بەردەم دادگای ئەنقەرەیە
یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا، سەبارەت بە بڕیارە یەکلاکەرەوەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا (AİHM) لەبارەی سەلاحەددین دەمیرتاشەوە، ڕایگەیاند: "دۆسیەی دەمیرتاش پەیوەستە بە 'دۆسیەی کۆبانێ'وە. وەک هەمووتان ئاگادارن، لە ۱۶‌ی ئایاری ۲۰۲۴، لە ۲۲هەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە، دەمیرتاش و هاوڕێکانی سزادران. هەندێک لە تۆمەتبارانیش سزای زیندانیکردنی کاتییان بۆ دەرچوو و هەندێکیشیان بێ‌تاوان دەرچوون. ئێستا ئەم دۆسیەیە لە فەرمانگەی ۲۲ـی سزایی دادگای هەرێمیی ئەنقەرە کاری لەسەر دەکرێت".
کەنەکە:
هەڵبژاردنەکانی عێراق کاریگەریی تایبەتی لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت
کۆنگرەی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی سەبارت بە هەڵبژارنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە: ''جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە سەرکەوتنی ئەم هەڵبژاردنانە پێویستی بە دابین کردنی کەشێکی ئازادانە و دروست و شەفاف هەیە، و مسۆگەرکردنی ئازادیی هەڵبژاردن بەبێ هیچ فشار و دەستێوەردانێک، لەگەڵ دوورکەوتنەوە لە هەموو ئەو کردەوانەی کە زیان بە ناوبانگیی سیاسیی هەرێم و مافەکانی هاووڵاتیانی هه‌رێم بگه‌یه‌نن".

نظر شما