کورتەی هەواڵەکانی۱۸ی گەڵاڕێزانی ۱۴۰۴ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۱۸ی گەڵاڕێزانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

دەنگدانی تایبەتی لە عێراق دەستیپێکرد
کاتژمێر ۰۷:۰۰ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ بە کاتی بەغدا دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و  ملیۆنێک و ۳۱۳ هەزار کەس لە هێزە ئەمنییەکان و لە ۲۶ هەزار ئاوارە دەتوانن دەنگ بدەن، له‌ هه‌رێمی کوردستان ۸۰۹ بنکه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت کراونه‌ته‌وه‌ که‌ چوار هه‌زار و ۵۰۱ وێستگەی ده‌نگدان له‌ خۆده‌گرن.

هیچ پلانێک نییە بۆ چاوخشاندنەوە بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا
بەرپرسێکی ئەمریکی بە کەناڵی "الحدث"ی ڕاگەیاندووە: لە ئێستادا هیچ پلانێک نییە بۆ چاوخشاندنەوە بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا یان لە بنکەی ئەلتەنف و  ڕاشیگەیاندووە واشنتۆن ئەولەویەت دەدات بە شەڕی دژی داعش، بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونەکەی لە عێراقدا کە زۆر سەرکەوتوو بووە، بۆیە دەیەوێت ئەم ئەزموونە لە سووریا دووبارە بکاتەوە، واتە هاوکار دەبێت لەگەڵ هێزەکانی سووریا هاوشێوەی هاوکاری کردنی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان.

سەلاحەدین دەمیرتاش پەیامێکی ڕاشکاو ئاراستەی ئەنقەرە و ئیمرالی دەکات
سەلاحەدین دەمیرتاش پەیامێکی ڕوون و ڕاشکاو ئاراستەی ئەنقەرە و ئیمرالی دەکات و دەڵێت: وەک برایەکی ئێوە و وەک سیاسەتمەدارێک کە لە پێناو ئاشتیدا تێدەکۆشێت، داوا لە هەموو لایەنە چالاکەکانی ئەم پرۆسەیە سەرۆک کۆمار، دەوڵەت باخچەلی و عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەم تکایە واز لە هەنگاوە بەرجەستەکانیان نەهێنن، ئاوڕمەدەنەوە و گرنگی بەو قسانە مەدەن کەسانی تر دەیکەن، باوەڕتان بەخۆتان هەبێت و باوەڕتان هەبێت کە 86 ملیۆن کەس بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی ئاشتین.

کد مطلب 2790530

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha