ڕووسیا هەڵویستی بێ‌لایەنی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا نەبووە

سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات دەڵێت ڕووسەکان لە ساڵانی شەڕی سووریادا هەوڵیاندا ڕۆڵی نێوەندگیری لە نێوان ئه‌وان و حکوومەتی سووریادا بگێڕن، بەڵام ئەو هەوڵانە بەرهەمی نەبوون و چوونكه‌ مۆسكۆ پشتیوانی لە حکوومەتی ناوەندی کردووە. ئیلهام ئەحمەد له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، په‌یوه‌ست به‌ رۆڵی رووسیا له‌ سووریا، وتی: "ڕووسەکان لە ساڵانی شەڕی سووریادا هەوڵیاندا رۆڵی نێوەندگیری لە نێوان ئێمە و حکوومەتی سووریا بگێڕن، بەڵام ئەو هەوڵانە بەرهەمی نەبوون و زانراوە کە ڕووسیا پشتیوانی حکوومەتی ناوەندی دەکا. ئیلهام ئەحمەد له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لایەنە عەرەبییەکان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "لەم دیدارانەدا ئێمه‌ خوازیاری خستنەڕووی پرۆژەیەکی عەرەبی بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا بووین، هەروەها داوامان کرد تورکیا هێزەکانی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا بکشێنێتەوە". ئیلهام ئەحمەد ده‌شڵێت: داوامان لە کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی کرد کە نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەری سیاسی دابڕێژن و ڕۆڵی خۆیان لە کۆتایی‌هێنان بە شەڕە بەردەوامەکان بگێڕن. ئیلهام ئەحمەد ڕوونیشی‌كرده‌وه‌، حکوومەتی ناوەندیی سووریا هەڵوێستی خۆی نەگۆڕیوە؛ نە لەسەر ئاستی مرۆیی، نە لەسەر ئاستی سیاسی، بەو پێیەی هیچ نەرمییەکی لە مامەڵەکردن لەگەڵ باقی سووریەکان کە لەگەڵیدا ناکۆک بوون نیشان نەداوە.

کد خبر 44376

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha