کورتەی هەواڵەکانی۳ی ڕەشەمەی ۱۴۰۴ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۳ی ڕەشەمەی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

دەستەی ناوچە کوردستانییەکان:
بەغدا پێچەوانەی بنەما گشتییەکانی مادەی ۱۴۰ـی دەستوور، هەنگاو دەنێت

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ڕایگەیاند، گۆڕینی ناونیشانی ئیداری جەلەولا لە ناحیەوە بۆ قەزا، بێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری هاوبەشی هەردوو حکوومەتی هەرێم و عێراق، لەلایەن بەغدادەوە، پێچەوانەی بێچەندوچوونی بنەما گشتییەکانی مادەی ۱۴۰ی دەستووری هەمیشەیی عێراقە.
فەهمی بورهان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کارە هەوڵێکی دیکەیە بۆ گۆڕانکاری لە دیموگرافیای بەشێکی تری ناوچە کوردستانییەکان و ئەم هەنگاوە تاک لایەنانە لەو ناوچانە، ئاماژەیەکی ڕوونە کە نیشانی دەدات، نیەتی جدییان نییە پابەندی دەستوور و لێکتێگەیشتنی هاوبەشبن.


پەیامی مەزڵووم عەبدی لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: لەو باوەڕەداین قۆناغی داهاتوو قۆناغی سەرکەوتنی زمانی دایک بە گشتی و زمانی کوردی دەبێت بە تایبەتی و زیادی دەکات: چاوەڕوانی کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەکرێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بۆ تاوتوێ کردنی میکانیزمەکانی پیادەکردنی زمانی کوردی وەک زمانی فێرکردن.
عەبدی دەشڵێت: مەرسوومی سەرۆک کۆماریی سووریا بە ناساندنی زمانی کوردی وەک زمانێکی نیشتمانی بە دەستکەوت دادەنرێت و هەنگاوێکی بەرچاو و ئەرێنییە، بەڵام بەس نییە.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە پێویستە ئەو ئاستەی پێیگەیشتووین لە زمانی کوردی لە لایەنی  پراکتیکی لەبەرچاو بگیرێت، لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆکایەتیدا.


بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری شەنگال:
لەدوای لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دەوروبەری شەنگال جووڵەی نائاسایی بینراوە

بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری شەنگال لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای لێدوانە هەڕەشەئامێزەکانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دەوروبەری شەنگال جووڵەی نائاسایی بینراوە و هەندێک کەسایەتی کە لە خزمەت بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی تورکیادان، بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدەن ئاسایشی ناوچەکە تێکبدەن و فیتنە لەنێوان پێکهاتەکاندا بچێنن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: گەلی ئێمە لە ڕێگەی هێزەکانی پاراستنی خۆیەوە خاکی خۆی پاراست. مخابن، ئەمڕۆ لەبری ئەوەی دان بەم هێزانەی بەرخوداندا بنرێت، سیاسەتی لەناوبردن بەسەر ئیرادەی کۆمەڵگاکەماندا دەسەپێنرێت و ئەمەش بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە.

کد مطلب 2793686

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha