کورتەی هەواڵەکانی۲۸ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۲۸ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

دەسپێشخەریی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان لەدژی کورد
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وردەکاری لەبارەی دەسپێشخەرییەکی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕاگرتنی هێرشی هێزەکانی دیمەش بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنتروڵی هەسەدە ئاشکرا کرد.
مارکۆ ڕوبیۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا وتی: "کاتێک ئاڵۆزییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیان پێکرد، ترەمپ بە شەرعی گوت، شەڕ ڕابگرە تاوەکوو بتوانین زیندانییانی داعش لەوێ بگوازینەوە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: ئەگەر ئەو هەزاران زیندانییە هەڵاتبان، کارەسات و پشێوییەکی گەورەیان دروست دەکرد، بەڵام توانرا ۴,۰۰۰ تاوەکو ۵,۰۰۰ چەکداری داعش بگوازینەوە بۆ عێراق و مەترسییەکەیان لەسەر ئەمریکا و ناوچەکە دووربخرێتەوە.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
گرنگ ئەوەیە بە هەر شێوەیەک بێ کورد هەرێمی خۆی بەڕێوەببات

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی بەڕێوەبرد و تێیدا جەختی لە ماف و ئایندەی کورد لە سووریا کردەوە.
مەزڵووم عەبدی لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکەدا ڕایگەیاند: "حکوومەتی سووریا کێشەی لەگەڵ "ناو و شێوەی" دەسەڵاتی کورد هەیە؛ وتیشی: "ئێمە گوتمان گرنگ ئەوەیە بە هەر شێوەیەک بێ کورد هەرێمی خۆی بەڕێوەببات".
مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بەوەدا کە زۆربەی بەرپرسانی وڵاتان "لەگەڵ ئەوەدان کورد مافی خۆی هەبێت، تایبەتمەندی ناوچە کوردییەکان لەبەرچاو بگیرێت، هێرش نەکرێتە سەر ناوچە کوردییەکان، و کوردیش بتوانن هەرێمی خۆیان بەڕێوەببەن".

کد مطلب 2793534

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha