ڕۆیتەرز؛
ئەمریکا پشتگیری لە خۆبەڕێوەبەری سنوورداری کورد لە سووریا دەکات
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ڕۆژئاواییەوە رایگەیاندووە: ئەمریکا داوای لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا کردووە، ئەوپەڕی نەرمی نیشان بدات لە مامەڵەکردن لەگەڵ داواکاریی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا.
ئەو بەرپرسە کە داوای کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت، جەختی لەوە کردەوە، واشنتۆن ڕازییە بەو پێشکەوتنانەی لە پرۆسەی ئێستای یەکگرتنەوەدا بەدەست هاتوون، بەپێی ئەو رێککەوتنەی لە ۲۹ی کانوونی یەکەم واژۆ کراوە.
ڕۆیتەرز ڕوونیشیکردەوە، ئەو داوایەی ئەمریکا لە چوارچێوەی خواستی واشنتۆنەوە سەرچاوە دەگرێت کە پلەیەک لە ئۆتۆنۆمی بە کورد لەناو دەوڵەتی سووریادا بدرێت، بەبێ ئەوەی ئەمە ببێتە هەڕەشە لەسەر پێویستی بنەڕەتی بوونی دەسەڵاتێکی ناوەندی لە دیمەشق.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا جەخت لە پشتگیری کردنی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان و ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا کۆ بوونەوە.
سهرۆکایهتی ههرێمی کوردستان له راگهیهندراوێکدا لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکە ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا کۆ بووەوە، لە کۆبوونهوهکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبەش کردەوە، بەتایبەتی لەو بوارانەی خزمەت بە سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری دهکهن و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا پشتگیریی یەکێتیی ئەورووپای بۆ ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

نظر شما