شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر سازشم بۆ دەسەڵات بکردایە ئێستا لە زیندان نەدەبووم
شاسوار عەبدول واحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە زیندانەوە بەبۆنەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە دەڵێت: تەنها رێگا بۆ دەربازکردنی خەڵک لەم دۆخە بەشداری دەنگدانە و ئەگەر ئەمجارە خەڵک نەچن بۆ دەنگدان دۆخی خەڵک خراپتر دەبێت و چارەسەر ئەوەیە ١١ـی ١١ خەڵک دەنگبدەن بە نەوەی نوێ."ناوبراو دەشڵێت ئەگەر سازشم بۆ دەسەڵات بکردایە ئێستا لە زیندان نەدەبووم.
کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان بەبۆنەی هەڵگرتنی ئابڵۆقەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی سوپاسی بارزانی دەکەن
عەتا ئەنوەر سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕِۆکەوانی و گەشتیاری ڕایدەگەیەنێت، لابردنی ئابڵوقەی تورکیا بەسەر ئاسمانی سلێمانی دەبێتە بووژانەوەی ئابووری و بەم بۆنەوەی سوپاسی هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات. دەشڵێت، ماوەی سێ هەفتە بۆ چوار هەفتەی پێویستە تابتوانرێت گەشتەکان دەست پێبکەنەوە. ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەکان کۆمپانیاکان زەرەر و زیانێکی زۆریان بەرکەتووە، بەڵام نەبۆتە هۆی داخستنی.
هاوسهرۆکی دهم پارتی:
پەکەکە و ئۆجەلان هەنگاوی بەرچاویان بۆ پڕۆسەی ئاشتی هەڵگرتووە
تولای حاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان لە میانی بەڕێوەچونی دیداری مێری لە شاری هەولێر، لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و هەنگاوەکانی دەوڵەتەوە قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا: پرسی کورد ١٠٠ ساڵە لە تورکیا بەردەوامە و ڕێگرە لەبەردەم دیموکراتیزەبوونی وڵاتدا. هەروەها سەرنجی خستەسەر بانگەوازهکەی ئۆجهلان و وتی: پەکەکە و ئۆجهلان هەنگاوی بەرچاویان ناوە بەڵام هێشتا لەلایەن لیژنهکهی پهرلهمان و و دەوڵەتەوە هەنگاوی یاسایی نەنراوە.

نظر شما