شاندی ئیمرالی پەیامێکی گرنگی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی لەبارەی پرۆسه‌ی ئاشتی بڵاو کردەوە
سه‌رۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت پڕۆسه‌ی ئاشتی و کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی که ساڵی ڕابردوو ده‌ستیپێکرد شه‌ڕ و ململانێکانی له تورکیا ڕاگرتووه و ڕێگری له زۆر مه‌ترسی گه‌وره کردووه.
ئۆجه‌لان بانگه‌وازی ۲۷‌ی (شوبات/۲)ی به‌بیرهێنایه‌وه و وتی: "ئێمه له پاڵ قسه‌که‌ی خۆماندا وه‌ستاوین که په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م پرۆسه‌یه په‌یوه‌سته به مه‌رجه سیاسی و یاساییه‌کانه‌وه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌م قۆناغه‌دا زۆر گرنگه مه‌رجه یاساییه‌کان به تێڕوانینێکی دروست و یه‌کگرتوو ده‌ستنیشان بکرێت و جێبه‌جێ بکرێت.
وەزیری نەوتی عێراق:
لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە کراوە
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جەیهان کراوە"، ئەمە لە کاتێکدایە کە ٣٠ مانگە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە بۆری لە ڕێگەی تورکیاوە ڕاگیراوە.
وەزیری نەوتی عیراق وتیشی: "یەکەمجارە حکوومەتی فیدراڵی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێم وەردەگرێت و بەرپرسیارە لە هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی عێراق، دوای وەستانی زیاتر لە دوو ساڵ لە دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە".
حەیان عەبدولغەنی ئاماژەی بەوەش کرد: "یەکەم کەشتی بارهەڵگر لە بەندەری جەیهان بە ۶۵۰ هەزار بەرمیلەوە لەنگەری گرتووە و دوای تەواوبوونی بەرەو شوێنی مەبەست کە گرێبەستی لەسەر کراوە بەڕێ دەکەوێت".

نظر شما