ئەحمەد شەرع: کارمان بۆ کۆنترۆڵ کردنی چه‌ک له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا کردووه
ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆک کۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر له په‌راوێزی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ نیویۆرک به‌مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند: "دیمه‌شق پێشنیاری تێکه‌ڵ کردنی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)ی بۆ ناو سوپای سووریادا کردووه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له شاره‌زاییه‌کانی هه‌سه‌ده وه‌ربگرین، ناوبراو جەختی کردەوە له‌و کاته‌وه‌ی چووینه ناو دیمه‌شقه‌وه کارمان بۆ کۆنترۆڵ کردنی چه‌ک و سنووردارکردنی له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا کردووه.
گەڕانەوەی سزاکانی ئەورووپا بۆسەر ئێران هەموو لایەک بەرەو بنبەست دەبات
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە نیویۆرکەوە هۆشداریی دا لە سەپاندنەوەی سزاکانی پێشوی ئەورووپا بەسەر ئێران‌دا و وتی: گەڕانەوە بۆ ئەو سزایانە هەموو لایەک بەرەو بنبەست دەبات.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند: هەڕەشەکانی ئیسرائیل له دژی ئێران دەبێتە هۆی گرژیی زیاتر و کێشەی گەوره له ناوچەکه بە دوای خۆیدا دەهێنێت و وتیشی: جوگرافیا و ئاسمانی عێراق بووەتە گۆڕەپانی شەڕ، ئەوەش لێکەوتەی ئەو هێرشانەیە و هیواشی دەربڕی ئەو گرژییانە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێن.
ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت واژۆ کرا
وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمێنەری نەوت، ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانیان واژۆ کرد.
بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ۲۳۰ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات و ۵۰ هەزار بەرمیل بۆ پێداویستیی ناوخۆ بەکار دەهێنێت.

نظر شما