کورتەی هەواڵەکانی۲۲ی ڕەزبەری ۱۴۰۴ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۲۲ی ڕەزبەری ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

بەرەی گەل:
لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەروەریی یاسا بە تەواوی پێشێل دەکرێت

بەرەی گەل لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: ''لە عێراق و هەرێمی کوردستان یاسا و سەروەریی یاسا لە ژێر گومانێکی یەکجار زۆردان، هێزی میلیشیایی لە سەروو یاسا و دەستوورە". لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، سەرۆکی دامەزراوەی دادوەری لە هەموو کەس زیاتر یاسا پێشێل دەکات، خۆی کردووە بە سیاسیەکی تەواو جووڵەپێکراو لەپێناو جێبەجێکردنی هەژمونە سیاسیە ئاراستەکراوەکان.


ئەحمەد تورک: کوردستانی سووریا هێڵی سووری کوردە
ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کورد لە کۆنفرانسێکدا لە پارێزگای مێردین، ڕووی دەمی لە حکوومەتی تورکیا کرد و وتی: "لەبری ئەوەی دەستەی تەحریر شام ببێتە دراوسێی تورکیا، با کورد ببێت، ئایا قیامەت هەڵدەستێت؟".  
ئەحمەد تورک ئاماژەی بەوە کرد، سیاسەتی دیموکراسییانە ڕۆژ بە ڕۆژ فراوانتر دەبێت و بابەتە نەتەوەییەکان لە بابەتە ئایدیۆلۆژییەکان جیاوازن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: "ئێمە بە وریایی و پشوودرێژییەکی زۆرەوە بەدوای ئەم پڕۆسەیەدا دەچین. پێمانوایە گەیشتن بە کۆماری دیموکراسی بە هەوڵەکانی ئێمە دەبێتە ڕاستی".


سەرۆکی پێشووی CAI جەخت لە گرنگیی پەیوەندی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
نێچیرڤان بارانی و دەیڤد پێتریۆس سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا هاوڕا بوون لەسەر بایەخ و گرنگیی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان وەک دوو هاوپەیمان کە بەرژەوەندیی هاوبەشی ستراتیژی پێکەوەیان دەبەستێتەوە. جەختیان لەوە کردەوە کە دەتوانن لە زۆر بواری جیاوازدا، برەو بە هاریکاریی هاوبەشیان بدەن.

کد مطلب 2789677

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha