مەزڵووم کۆبانی باس لە فراوانتر کردن و پێشخستنی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری کوردستانی سووریا دەکات

فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە یادی 11 ساڵەی شۆڕشی 19ی تەمووز لە کوردستانی سووریادا رایگەیاند: "ئەو شۆڕشە گەلێک دەستکەوتی مەزنی بۆ کورد و گەلانی ناوچەکە بەدەست‌ھێناوە.

کۆبانی دەربارەی دۆسیەی چارەسەری سیاسی لە سووریا لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: "تا لە سووریا چارەسەری سیاسی پێش‌نەکەوێت، گەلانی باکوور و رۆژھەڵاتی سووریا بە تەواوی پێکھاتەکانییەوە نەگەنە مافەکانیان، دەست لە تێکۆشان ھەڵناگرین و دەستکەوتەکانی شۆڕش دەپارێزین".
فەرماندەی گشتیی هەسەدە، لە هەمان پەیامدا راشیگەیاند کە ئەوان سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی زیاتر پێشدەخەن و فراوانتری دەکەن.
ناوبراو وتیشی، لە شۆڕشی 19ی تەمووزدا کوردانی سووریا بوون بە خاوەنی ھێزێکی پاراستنی سەرەکی، کە ئێستا ناوی ھێزەکانی سووریای دیموکراتە".

کد خبر 2758732

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha