خبر 2022-04-30 06:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پەرلەمانتارێکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ:

پارتی و یەکێتی لە دوژمن خراپتر بە کورد دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پارتی و یەکێتی بەمە تۆمەتبار دەکات کە بە هاوبەشی پارە و داهاتەکانی هەرێم دابەش دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مژدە مەحموود پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پارتی و یەکێتی رێککەوتوون لەسەر ئەو شەڕە جنێوەی نێوانیان، بۆئەوەی خەڵک مەشغوڵی شەڕە دەنوکەکەیان بێت و لە ژێرەوەش مانگانە هەردوو حیزب بە شەریکی خەریکی دزینی سەدان ملیۆن دۆلار بن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، پارتی و یەکێتی دوو حزبی دزن و دزیش بازاڕی شێواوی دەوێت.

مژدە مەحموود دەشڵێت: بە ڕاستی ئەم دوو حزبە لە بەدئەخلاقیدا هیچ سنوورێکیان نەهێشتووەتەوە و لە دوژمن خراپتر بەم میللەتە دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.