كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیلى ئه‌مریكى له هه‌رێم كشایه‌وه
بەشی جیهان- كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیلى ئه‌مریكى ڕایگەیاند دۆزینەوەی نەوت لە کێڵگەی نەوتیی پیرمام لە باکووری ڕۆژئاوای هەولێر ئەنجامی نەبووە بۆیە هه‌رێمى كوردستانى جێهێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیلى ئه‌مریكى له‌ساڵى 2011 له‌سه‌ر داواى ڕیكس تیله‌رسن به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاكه هاتۆته هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستى به‌كاركردن كردووه.
گۆڤاری نەوت و گازی مییس لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت کۆمپانیا گەورە نەوتییەکانی ئەمریکا لەوان ئیكسۆن مۆبیل و شورون، هەروەها تۆتاڵی فەڕەنسی لە ڕیزی ئەو کۆمپانیایانەدان کە سەرکەوتوو نەبوون لە پەرەپێدان بە کێڵگە نەوتییەکان.
بەم حاڵەوە کۆمپانیای نەوتیی گازپرۆم و ڕۆسنەفتی ڕووسیا بەشێوەیەکی چالاک لە پیشەسازیی نەوت و گازی هەرێمی کوردستاندا کار دەکەن.
بۆچوونی بەکارهێنەران