خبر 2022-04-30 08:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان: بەهیچ جۆرێک ریزبەندی حزبی بۆ شەهیدانی دژ بە داعش نەکراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە، هیچ لیستێکی جیاکاری شەهیدان و لایەنی سیاسیان بڵاو کردبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند: "بەرای گشتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و میدیاکاران رادەگەیەنین، وەزارەتی پێشمەرگە هیچ لیستێکی جیاکاری شەهیدان و لایەنی سیاسیان بڵاو نەکردووەتەوە و بەهیچ جۆرێک پۆلبەندی و ریزبەندی شەهیدانی سەربەرزی دژ بە داعش بەرەسمی نەکراوە و نە لەرابردوو نە لەئێستا و داهاتوو نەبووەو نابێت".

ئاماژەی بەوەش کردووە: " هەر لیست و جیاکارییەک لەوبارەیەوە بەناوی ئەمینداری گشتیی و وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و ناحەقیشە بەرامبەر بەخوێنی شەهیدانمان".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەوبارەیەشەوە چەواشەکاران و ساختەکاران دەدەین بە یاسا و روبەڕووی دادگایان دەکەینەوە".

وەزارەتی پێشمەرگە جەختیشی کردووەتەوە، "ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتی دەکەینەوە، شەهیدانمان بە یەکەوە لە سەنگەری بەرگری خاکی کوردستان و کەرامەتی تاک بەتاکی گەلەکەمان و پاراستنی ئەزموونی هەرێم و ئاشتی بۆ جیهان گیانیان بەخشیوە، بۆیە لە لای ئێمە شەهیدان شەهیدی ئاڵا و خاکی پیرۆزی کوردستانن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.