خبر 2026-11-18 10:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قوباد تاڵەبانی و فەرامەرز ئەسەدی تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسیان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، وێڕای هەڵسەنگاندنی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، جەختی لە گرنگیی پشتیوانیی دەسەڵاتی فیدراڵی عێراق بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پێویستیی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێمدا کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی پەیامێکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاو کردەوە و  ڕایگەیاند لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، کۆبوونەتەوە.

ناوبراو ئاشکرای کرد کە لەم کۆبوونەوەیەدا، پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە و هەردوو لایەن سەبارەت بە پرسە پەیوەندیدارەکان بە ئاسایش، سەقامگیری و دۆخی سیاسیی هەرێمەوە گفتوگۆیان کردووە.

تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە تەوەرەکانی ئەم کۆبوونەوەیە، جەختی لە گرنگیی پشتیوانیی دەسەڵاتی فیدراڵی عێراق بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری کردەوە و پێویستیی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی بە ئامانجی تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا وەبیر هێنایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.