کورتەی هەواڵەکانی 30ی خەزەڵوەری ۱۴۰7ی هەتاوی
کەنەکە دەستگیرکردنی سیاسەتمەدارانی کورد لە تورکیا شەرمەزار دەکات
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند "ئێمە وەک کەنەکە، گرتن و دەستبەسەرکردنی سیاسەتمەدارانی کورد بە توندی شەرمەزار دەکەین و ئەم کارە وەک پێشێلکردنی مافە سیاسییەکان، ئازادیی ڕادەربڕین و مافە دیموکراتییەکان هەڵدەسەنگێنین".
ئەنقەرە و دیمەشق لە هەوڵی پێناسەکردنەوەی دەسەڵاتدان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا
هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی ناکۆکییەکان لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە پێکهاتە دەوڵەتییەکاندا، کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای تورکیا و دەسەڵاتی کاتیی سووریا لە ئەنقەرە جارێکی تر داهاتووی ناوچە کوردنشینەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و چۆنیەتیی دابەشکردنی دەسەڵاتە سەربازی و کارگێڕییەکانی لەم ناوچانەدا خستە چەقی ڕاوێژەکانی هەردوو وڵاتەوە.
وەک جێبەجێ کردنی فەرمانی سەرۆک وەزیران، دەست بە گۆڕینی هێزه سهربازییهكانی ناوچهی جورف سهخر دهکەین
دهستهی حهشدی شهعبی، ئاشكرایكرد، فهرماندهیی ئۆپهراسیۆنهكانی حهشد دهست به گۆڕینی هێزه سهربازییهكانی ناوچهی جورف سهخر دهكات، ئهمهش وهک جێبهجێكردنی ڕێنماییهكانی عهلی زهیدی فهرماندهی گشتیی هێزه چهكدارهكان بۆ ڕێكخستنهوهی دۆخی ئهمنیی ناوچهكه.
نەتەوەیەکگرتووەکان: ئاستەنگی جیدی لەبەردەم جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی کوردەکان و دیمەشقدا هەیە
جێگری نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا بە ئاماژەدان بە بەردەوامیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم لە نێوان دەسەڵاتی کاتیی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند کە ناکۆکییەکان سەبارەت بە دۆخی هێزە سەربازییەکان، خوێندن بە زمانی کوردی و مافی خاوەندارێتی هێشتا وەک بەربەستە سەرەکییەکانی جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە هەژمار دەکرێن.
بۆچوونی بەکارهێنەران