خبر 2026-11-18 10:18 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەعدی پیرە:

پارتی بە ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان، تەجاوزی لەسەر نەریتی پێکەوە کارکردن کردوە

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی و حزبەکەی هەرگیز لەگەڵ دابەشکردنی هەرێمی کوردستاندا نەبوون و تەقسی مکردن بە هەڵەیەکی گەورە دەزانن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە، لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕایگەیاند، پارتی بە ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان بە 52 دەنگ، تەجاوزی لەسەر نەریتی پێکەوەکارکردن کردووە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە نوێنەرایەتیی سەرو 900 هەزار دەنگدەری خەڵکی کوردستان لەو دانیشتنەدا ئامادە نەبوون.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە دۆستە نێودەوڵەتییەکان زیاتر لە لایەنە ناوخۆییەکان پەرۆشی چارەسەرکردنی کێشەکانن، و پێویستە هێزە سیاسییەکان بە هەمان ئەندازە خەمی دۆخەکە بخۆن.

هەر بەپێی وتەکانی ئەو سەرکردەیەی یەکێتی، هەر هەوڵێک بۆ بەڕێوەبردنی پەرلەمان و حکومەت بە تەنیا، دەستبردنە بۆ دابەشکردنی کوردستان، بەڵام لە ئێستادا هەستکردن بە مەترسییەکان لە لایەن هەردولاوە دروست بوە، چونکە نەیارانی کورد دەیانەوێت سود لە ناکۆکیی لایەنەکان وەربگرن بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکانیان دژی قەوارەی هەرێم.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕاشیگەیاند: "کاک بافڵ و سەرکردایەتیی یەکێتی قەت لایەنگری دابەشکردنی هەرێم نەبوون و کارکردن بۆ ئەوە بە هەڵەیەکی زۆر گەورە دەزانین. دۆستەکانمان بەهای پێکەوەکارکردن لایان زۆر ڕوونترە و ئەگەر بە ئەندازەی ئەوان خەمخۆر بین کێشەکان چارەسەر دەبن".

قەیرانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ئەم مانگەدا  بەهۆی کاراکردنەوەی پەرلەمان لە لایەن پارتی بە 52 دەنگ قوڵ بوەوە، کە وایکرد بافڵ تاڵەبانی کشانەوە لە حکومەت ڕابگەیەنێت و هەڕەشەی ئیدارەی سەربەخۆ بکات. هاوکات دیپلۆماتکارانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەردەوام هۆشداری دەدەن کە ناکۆکیی حزبی زیان بە کیان و وەبەرهێنان لە هەرێم دەگەیەنێت و داوای یەکڕیزی دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.