مەسروور بارزانی: هه‌رێمی کوردستان دابه‌شناکرێت؛ هەندێک لایەن نایانەوێت هەرێم بەهێز بێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان، له وتارێکدا له‌میانه‌ی کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی موڤێنپێک - گۆمه‌سپان رایگه‌یاند، ویستومانه خه‌ڵکی کوردستان ژیانێکی به‌خته‌وه‌رتر بژین و چێژ له سروشتی جوانی کوردستان وه‌ربگرن، سوپاسی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌که‌م بۆ هاوکاریکردنی که‌رتی تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌کان، ئه‌م جۆره پڕۆژانه به رێگه‌ی که‌رتی تایبه‌ته‌وه جێبه‌جێده‌کرێن و حکوومه‌ت ئاسانکارییان بۆ ده‌کات، ئامانجیشمانه له رێگه‌ی پڕۆژه‌کانه‌وه که‌رتی گه‌شتیاری به‌ره‌و پێش ببه‌ین".
ناوبراو ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان ئێمه و حکوومه‌تی فیدراڵی، ئێمه به‌رده‌وامین له‌سه‌رئه‌وه‌ی که داکۆکی له‌سه‌ر مافه ده‌ستورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین، تا ئێستاش ئێمه خه‌ریکین بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بابه‌تی بودجه، له‌سه‌ر بابه‌تی هەموو ئه‌و شایسته داراییانه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدڕاڵی له داڕشتنی موازه‌نه‌ی ساڵی داهاتو، به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تیش بگه‌ینه هه‌ندێک ئه‌نجام که له به‌رژه‌وه‌ندیی هەموو خه‌ڵکی کوردستان و هەموو عێراقدا بێت".
باسی له‌وه‌شکرد، "به‌رامبه‌ر به‌مه هه‌وڵێکی جیدی هه‌یه دژی ئه‌وه‌ی که ئێمه بتوانین شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین، یاخود به‌پێی ده‌ستور بتوانین مافه ده‌ستورییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین، له لایه‌کی دیکه‌وه به پێچه‌وانه‌وه، ده‌یانه‌وێت خه‌ڵکیش چه‌واشه بکه‌ن".
ده‌شڵێت، "لێره من هه‌ندێک راستی هه‌یه حه‌ز ده‌که‌م خه‌ڵکی کوردستان لێی ئاگادار بێت، هه‌مان ئه‌وانه‌ی که دژی هه‌ڵمه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌وه‌ستن بۆ به‌هێزکردنی کوردستان، بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان، بۆ ئاسایی‌کردنی په‌یوه‌ندیی نێوان حکوومه‌تی هه‌ولێر و حکوومه‌تی به‌غدا، هه‌مان ئه‌و که‌سانه بون که پێشتر هەموو هه‌وڵێکیاندا بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان نه‌بێت به خاوه‌نی ده‌ستوری خۆی، ئه‌و که‌سانه بون له چه‌ندین مه‌جالدا هه‌وڵی جدییاندا که په‌رله‌مانی کوردستان کارا نه‌بێته‌وه، رێز له هه‌ڵبژاردن نه‌گیرا، سکاڵا له دادگای فیدڕاڵی کرا که بۆ حکوومه‌تی هه‌رێم پێکنه‌هاتوه و بۆ په‌رله‌مان کارا نه‌کراوه‌ته‌وه؟".
مەسروور بارزانی رونیشیکرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی که هه‌وڵی جدی درا بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان، بۆ پاراستنی شه‌رعییه‌تی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مان کارا کرایه‌وه، دیسان هه‌مان ئه‌وانه سکاڵایه‌کی دیکه‌یان کرد، بۆ په‌رله‌مان کارا کرایه‌وه؟ پێشتر ده‌یانوت بۆ کارا نییه، ئێستا ده‌ڵێن بۆ کارا کراوه‌ته‌وه؟ که‌واته خه‌ڵک ئه‌بێت ئه‌م پرسیاره بکات: مه‌به‌ست چییه؟ ئایا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه خزمه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بکرێت، یانیش مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه خزمه‌تی ئه‌جێندایه‌کی گوماناوی بکرێت که قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان بخرێته مه‌ترسییه‌وه؟".
هه‌ر له وتاره‌که‌یدا سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ڵێت، "ئێمه به هەموو هه‌وڵێکی خۆمان، به هەموو توانای خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین قه‌واره و شه‌رعییه‌تی هه‌رێمی کوردستان پارێزراو بێت، شوکر بۆ خوا دوای کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، شه‌رعییه‌تی موئه‌سه‌ساتی هه‌رێمی کوردستان ئێستا پارێزراون".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "باشترین رێگا رێگای دیموکراسییه، رێگای ئاشتییه، که تۆ بتوانیت له روی سیاسییه‌وه رکابه‌رایه‌تیی یه‌کتر بکه‌یت، که موماره‌سه‌ی دیموکراسیه‌ت ده‌که‌یت، ئه‌و وه‌خته لایه‌ن هه‌یه بوختان وا ده‌کات ده‌ڵێت خۆسه‌پێنه‌رن، ئایا ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی دیموکراسییه‌تی لایه خۆسه‌پێنه‌ره، یانیش ئه‌وه‌ی به ئه‌جێندایه‌کی گوماناوی، به ده‌نگێکی دۆڕاو بیه‌وێت رێگه له پێشکه‌وتنی کوردستان بگرێت؟ کامه‌یان خۆسه‌پێنه‌ره؟ دیموکراسیه‌ت خۆسه‌پاندن نییه. دیموکراسیه‌ت و رێزگرتن له ده‌نگی خه‌ڵک، رێزگرتن له ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵک، خزمه‌تکردنه به قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان".
سه‌باره‌ت به سکاڵاکەی دادگای فیدراڵی، مەسروور بارزانی وتی، سوپاسی دادگای فیدراڵیی عێراق ده‌که‌ین که سکاڵاکه‌ی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ره‌تکردۆته‌وه"، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و قەوارەی هەرێمی کوردستانیشی بە "خیانەت لە دەستکەوتی شەهیدان و رەنجی پێشمەرگە" ناوبرد، هەروەها دەستخۆشی لە خەڵکی هەڵەبجە و سەرجەم شارەکانی کوردستان کرد کە دژی ئەو هەڵمەتە وەستاونەتەوە.
سه‌باره‌ت به هێرشەکەی سەر کۆرمۆر، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری بە زیانگەیاندن بە هەموو خەڵکی کوردستان و عێراق وەسفکرد و رایگەیاند، لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە بۆئەوەی بە زویی ئەنجامدەران و ئەو لایەنانەی لەپشت تاوانەکەوەن ئاشکرا بکرێن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.
هه‌ر له وتاره‌که‌یدا، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم ئاشکراشیکرد، "ئێمه به کرده‌وه ئیسپاتمان کردوه به‌وه‌ی که چه‌ند توانیومانه خزمه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌میشه بۆ هەموو پڕۆژه‌یه‌کیش رێگری هه‌بوه، به‌ربه‌ست هه‌بوه، نه‌یانهێشتوه پڕۆژه‌کانی ئێمه له کاتی خۆیدا وه‌کو پێویست به ئاسانی به‌ڕێوه بچن، پڕۆژه‌ی روناکی بگره، پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من بگره، هه‌ر یه‌کێک له‌و پڕۆژانه، دروستکردنی رێگاوبانه، دروستکردنی خزمه‌تی دیجیتاڵییه، گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه بۆ شار و شارۆچکه و دێ و لادێکان، له هەموو ئه‌و پڕۆژانه رێگری هه‌بوه، به‌ڵام ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان و خۆڕاگریی خه‌ڵکی کوردستان و پلانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه بوه که ئه‌و پڕۆژانه سه‌ربخه‌ن و شوکر بۆ خوا سه‌ریش که‌وت، به‌ڵام دیسان هه‌وڵی جدی ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه دوچاری شکستبکه‌نه‌وه، به‌رامبه‌ر به چی؟ له هەمووی مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه، هه‌وڵێک هه‌یه بۆ دابه‌شکردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان، من لێره‌وه ده‌توانم به ناوی هەموو خه‌ڵکی کوردستانه‌وه قسه بکه‌م، که هه‌رێمی کوردستان دابه‌ش ناکرێت و جیاکردنه‌وه‌ی سلێمانیش خیانه‌ته".
مەسروور بارزانی ئه‌وه‌شی وت، "زۆر خۆشحاڵم که ده‌بینم خه‌ڵکی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ری سلێمانی دژی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هاتونه‌ته ده‌نگ، و داوا له هەموو خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌م پاڵپشتیی خه‌ڵکی سلێمانی بکه‌ن، پاڵپشتیی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بکه‌ن که ئه‌بێت قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان پارێزراو و یه‌کگرتو و به‌هێز بمێنێته‌وه. ئێمه به هەموو توانای خۆمان له‌گه‌ڵ خوشک و براکانمان ده‌وه‌ستین، پارێزگاری له مافه‌کانی خه‌ڵک و قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین و ناهێڵین هیچ ئه‌جێندایه‌ک جارێکی دیکه کوردستان‌مان دابه‌شبکات".
جه‌ختیشیکرده‌وه، "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له داکۆکیکردن له مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان. به‌رده‌وام ده‌بین له ده‌سته‌به‌رکردن و مسۆگه‌رکردنی مووچه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، به‌ڵام ئه‌مه کافی نییه، ئێمه ته‌نیا به‌وه رازی نین مووچه بدرێت. ئێمه ده‌مانه‌وێت وڵاتی ئێمه پێش بکه‌وێت، وڵاتی ئێمه به‌هێز بێت، کوردستان یه‌کگرتو بێت، کوردستان ببێت به ده‌روازه‌یه‌ک بۆ پێشخستنی هەموو عێراق و هەموو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش".
بۆچوونی بەکارهێنەران