خبر 2021-07-19 21:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتییەکان، دۆستان و لایەنگران دڵنیابن ئێستا یەکێتییەکی نوێ هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و مژدەی یەکێتییێکی نوێی بە لایەنگران و دۆستانی یەکێتی دا.

کوردپرێس:

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی پەیامێكی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوكردەوە ودەڵێت: یەکێتییەکان، دۆستان و لایەنگران دڵنیابن ئێستا یەکێتییەکی نوێ هەیە، هەموومان خاوەنی یەکێتین و پێکەوە چەپکە گوڵەکە گەشاوەتر دەکەین.

لەو پەیامەدا بافڵ تاڵەبانی جیاواز لە ڕاگەیەنراوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردو، خۆی بە هاوسەرۆكی یەكێتی ناوبردوە و ئاماژە بەوەدەكات، ئەوان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سیاسەت و ستراتیژێکی نوێوە پەرۆشیی خۆیان بۆ یەکخستنی هێز و تواناکان بۆ خزمەتکردنی هەرێم دەردەبڕن و باوەڕی تەواویان بە یەکڕیزی هەیە لەپێناو ئایندەیەکی گەشتر و ئاوەدانی زیاتر.

هاوسەرۆكی یەكێتی دەشڵێت: یەکێتییەکان، دۆستان و لایەنگران دڵنیابن ئێستا یەکێتییەکی نوێ هەیە، هەموومان خاوەنی یەکێتین و پێکەوە چەپکە گوڵەکە گەشاوەتر دەکەین، دەمەوێت لەم دەرفەتەدا دووپاتی بکەمەوە کە یەکێتی نوێ بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و خۆی بە خاوەنی هەموو جیاوازییەکان دەزانێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.