خبر 2021-07-19 21:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافڵ تاڵەبانى سەرجەم وێنەکانى خۆى و لاهوور شێخ جەنگى لە دامەزراوەکانى یەکێتیدا لادەبات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی لە سەرجەم مەڵبەند و مەکتەب و ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شوێنە گشتییەکان وێنەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لادەبرێت.

کوردپرێس:

نووسینگەی رۆژنامەڤانیی بافڵ تاڵەبانی، "هاوسەرۆک"ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وێنەکانی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لە سەرجەم مەڵبەند و مەکتەب و ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شوێنە گشتییەکان لادەبرێن و تەنها وێنەی سەرۆک مام جەلال دادەنرێت.

بەپێی بڕیارەکەی بافڵ تاڵەبانى لە ئەمڕۆوە ئەو بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و وێنەکانیان لادەبرێن و تەنیا وێنەى تاڵەبانى باوک دەهێڵرێتەوە.

لە ٨ی تەمووزەوە پەیوەندییەکانى بافڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکانى یەکێتى بەتەواوەتى تێکچوو ئەوەش دوای گۆڕینی هەریەک لە بەرپرسى دەزگای زانیارى و دژە تیرۆر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.