خبر 2021-07-19 21:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

والیی بەغدای داعش دەستگیر كرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیركردنی والیی بەغدای داعشی ڕاگەیاند و دانی بەوە داناوە پلانی هێرش كردنە سەر بەغدای دانابووە.

کوردپرێس:

شانەی راگەیاندنەکانی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە، خزمەتگوزاری ئاسایشی نیشتمانی دوای چاودێری کردن و بەدواداگەڕانی سێ پارێزگای عێراق، توانیان والی بەغدای داعش دەستگیربكەن.

ئەو خانەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی داعش و چەندین پۆستی شیوازی وەرگرتوە، کە گرنگترینیان ئەمیری ویلایەتەکانی شەمیعە، رەققە، بادیە، سەلاحەدین و بەغدایە.

هەروەها، دانی نا بە سەرکردایەتی کردنی چەندین هێرشی تیرۆریستی دژ بە خەڵکی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان و پلانی هێرشی لە بەغدای پایتەخت دا بووە.

دەستگیركردنی والی بەغدای داعش لەكاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌دینه‌ سه‌دری‌ به‌غدا ڕوویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان زیاتر لە 2 كه‌س كوژراون و زیاتر لە 70 كه‌سیش برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.