پارێزگاری هەولێر: هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر تیرۆریستیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تیرۆریستی بووە و لە ئێستادا دۆخەکە لە کونترۆڵدایە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دوای هێرشەکەی شەوی رابردوو چووە شوێنی رووداوەکە و لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "هەولێر زۆر ئارامە بەو کارە ترسنۆکانە ناهەژێت و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، هێرشەکە هێرشێکی تیرۆریستی بووە و ئامانجی هێرشەکەش وەک دیارە کە هەولێر ناوەند و چەقی بڕیاری سیاسییە و هەمیشە ئامانجی تیرۆرستان دەبێت".
ئاماژەی بەوەش کرد، بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات کە دەکرێتە سەر پایتەخت و داواشی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و حکوومەتی عێراق کرد بەپەلە لێکۆڵینەوەی جددی بکەن لەو هێرشانە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران