خبر 2021-07-07 06:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:

کودەتایێکی گەورە بەسەر پەرلەمان و خەڵکی هەرێمی کوردستان کراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ڕایگەیاند کودەتایێکی گەورە بەسەر پەرلەمان و خەڵکی هەرێمی کوردستان کراوە، پەرلەمانی کوردستان دەبێت بۆ ژیانی خەڵک بێت نەوەک بۆ بەلاڕێدابردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "کودەتایێکی گەورە بەسەر پەرلەمان و خەڵکی هەرێمی کوردستان کراوە، دەست بەسەر داهاتی زۆنی سەوز و سلێمانی، زۆنی زەرد و هەولێر و دهۆک گیراوە، چل ڕۆژە مووچە دابەش نەکراوە لەبەرئەوەی کە لە زۆنی سەوزدا 42%ـی لادراوە لە داهاتی ناوخۆ و لە گومرگەکان، وە بەهەمان شێوە 42%ـیش لە زۆنی زەرد لادراوە و دزراوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا "هەردوولا ئەیدزن، ئەمە کودەتایێکی گەورەیە، شەرەف و نامووسی تاک بە تاکی هەژار و مووچەخۆرانی ئەم هەرێمە کەوتۆتە ژێر ڕەحمەتی قەراری چەند بڕیاردەرێکی دز و گەندەڵ کە داهاتی ئەم هەرێمی کوردستانە بە هی خۆیان دەزانن".

شێرکۆ جەودەت وتیشی،"داهاتی هەرێمی کوردستان داهاتی خەڵکی کوردستانە، نەک داهاتی سەوز و زەرد، ئێمە ناهێڵین پەرلەمانی کوردستان بەلاڕێدا ببرێت، پەرلەمانی کوردستان دەبێت بۆ ژیانی خەڵک بێت، بۆ مووچە بێت، بۆ ئاو و کارەبا بێت، بۆ دامەزراندنی گرێبەستەکان و مامۆستایانی وانەبێژ و سێ یەکەمەکان بێت، نەوەک بۆ بەلاڕێدا بردن".

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئەوەشی ڕاگەیاند ئەمە هەڵوێستی ئێمەیە، کۆبوونەوەی پەرلەمانمان ڕاگرت، وە بە ڕێکاری پەرلەمان و بەڕێکاری پەیڕەوی ناهێڵین کۆبوونەوەی دیکە کە پەرلەمان و کاری پەرلەمان بەلاڕێدا ببات ئەنجام بدرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.