ھێرشی مووشەکی کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاتژمێر 10:30 خولەکی ئەمشەو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا زانیاریی لەبارەی ئەو هێرشە مووشەکیە بڵاو کردەوە کە کرایەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و رایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 10:30 خولەک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
ئەوەش هاتووە، "هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنها ئاگر لە پووش و پەڵاش کەوتوەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەن".
هاوكات لهگهڵ هێرشهكهدا، دهنگی زهنگی ئاگاداركردنهوه له كونسوڵخانهی ئهمهریكا له ههولێر لێدرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران