پهرلهمانتارێكى کوردستان ڕەخنە لە ههوڵهكهى شاسوار عهبدولواحید لهبارهى فرۆشتنى بهنزین دەگرێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەنوسینێکدا بەناونیشانی "بەنزین چۆن ھەرزان دەبێت؟" عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاندووە، "ئەگەر ڕۆژانە 200 ھەزار لیتریش بێت 10٪ی پێداویستی سلێمانی دابیندەکات، بەڵام ئەگەر چەند تانکەرێکی کەم بێت و کەسێک بیکڕێتو بۆ یەکجار بەھەرزان بیفرۆشێت ھیچ لەدۆخەکە ناگۆڕێت".
دهشڵێت: "ڕێگای دروست بۆ دابەزاندنی بەنزین بریتیه لهوهى، ئێستا تۆنێک بەنزین بەبێ تێکەڵکردنی مەوادی خراپ بەدوایین تەندەر لەئێران کە بۆ 50 ھەزار تۆن کراوە بە558 دۆلارە دەرچووە، ئەمە بۆ ھەرێم دێت، ئەگەر بازرگان ھیچ قازانج نەکاتو کرێی گواستنەوەو گومرگو کۆمپانیاو گۆڕەپانو خەزانو قازانجی بەنزینخانەش نەخرێتە سەری، یەک لیتر 635 دینار دەکەوێت، چونکە 558 دۆلار کەڕەت 148 ھەزار (دەکرێتە دینار) دابەش 1300 لیتر".
زیاتر لهوبارهیهوه نووسیویهتى: "بۆ بەنزینی باش ئەگەر حسابی گومرگو گواستنەوە بکرێت بەبێ قازانجی بەنزینخانە تۆنێک 660 دۆلار دەکەوێتو لیترێک نزیکدەبێتەوە لە 750 دینار".
عەلی حەمە ساڵح تهئكیدی كردۆتهوه، "ئەگەر تێکەڵبکرێت لەگەڵ کۆندێن سەیتو پترۆ کیمیاویو نەفتا، دەتواندرێت بە700 بفرۆشرێت، بەڵام ھەم زیان لەئۆتۆمبیل دەداتو ھەم ژینگەش خراپدەکات، ڕێگای دروست ئەوەیە حکومەتی ھەرێم لەپاڵاوگەکانی ناوخۆ نەوت بپاڵوێتو پشتیوانی دابەزاندنی نرخ بکات وەک عێراق، ئەگەرنا دابەزاندنی نرخ بۆ بەنزینی باش قورسە، بەگرانبونی نرخی نەوت بەنزینیش گران دەبێت".
ناوبراو ئهوهشى وتووه، "ئێستا حکوومەتی ھەرێم 870 ھەزار لیتری ڕۆژانەی ھەیە و بەرھەمی 25 ھەزار بەرمیلی پاڵاوگەی کارە، بە قۆرخکاری بە 630 دینار دراوە بە (کورد نەفت) و (سەن ئۆیڵ)، دەتوانێت ھەم بەرھەم زیادبکرێت و ھەم ئەم قۆرخکاریەش لاببرێت و بەکەمتر لەو نرخەش بدرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران