خبر 2021-06-25 04:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکایەتییی زانکۆی کەرکووک به‌ کوردێک درایه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەبڕیاری ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گۆڕانکاری لەپۆستی سەرۆکی زانکۆی کەرکوک کرا و جارێکى دیکه‌ کوردێکى له‌هه‌مان ئه‌و پۆسته‌ دانایه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێره‌ى نووسراوێک که‌ واژۆى حه‌مید نه‌عیم غازى ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقى له‌سه‌ره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌کراوه‌، بەبڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەباح ئەحمەد لەپۆستی سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکووک لادراوه‌.

ئه‌وه‌ش ڕوونکراوه‌ته‌وه‌، لەشوێنی ئەو، کەسێکی دیکه‌ لە نەتەوەی کورد بەپلەی دکتۆر و بەناوی کامەران شکور حسێن سه‌عید ده‌لۆیی بەسەرۆکی نوێی زانکۆی کەرکووکی دیاری کراوه‌.

بڕیارى ئەو گۆڕانکارییە لەڕۆژی 9ى ئەم مانگەوە دەرچووە و وەکوو لە نووسراوەکەشدا ئاماژەی بۆکراوە، بڕیارەکە لەسەر داوای وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بووه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.