خبر 2021-06-24 21:58 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ھاوسەرۆكانی یەكێتیی لەگەڵ سەرۆكی ھاوپەیمانی عەزم لەبارەی قۆناخی پاش هەڵبژاردن لە عێراق گفتوگۆیان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازییان كرد لە خەمیس خەنجەر، سەرۆكی ھاوپەیمانی عەزم و سەركردەی دیاری سوننەكان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جەنگی ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاندوە، لە دیدارێكدا بە ئامادەبوونی هەڤاڵان ڕەفعەت عەبدوڵڵا بڕیاردەری كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی، بیروڕامان ئاڵوگۆڕ كرد سەبارەت بە بارودۆخی گشتی لەبەر ڕۆشنایی پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان و پرسی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو.

لاهور شێخ جەنگی جەختیشی كردوەتەوە، هاوڕابووین لەسەر پێویستی خێراكرنی هەنگاوەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و دانانی پلان و بەرنامەی گونجاو و كاری پێكەوەیی بۆ داهاتوو. بەردەوامی دیالۆگی بونیادنەرانەی نیشتمانیی نێوان لایەنە كوردستانی و عێراقییەكانمان بە پێویستی ئەم قۆناغە زانی و جەختمان كردەوە كە بە پرۆژە و دیدی ھاوبەش و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان دەتوانین وڵاتێكی سەقامگیر دەستەبەر بكەین.

باسی لەوەش كردوە، ویستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانمان دووپات كردەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان، ئامادەییمان دەربڕی بۆ كاركردنی پێكەوەیی لەگەڵ دۆستەكانمان لە بەغدا تا خاڵە ھاوبەشەكانمان بپارێزین و گیانی پێكەوەژیان و یەكتری قبووڵ كردن ببووژێنینەوە و بە ھەموو شێوەیەكیش سیاسەتی مەزھەبی، نەتەوەیی، زۆرینە و كەمینە و خۆسەپێنی ڕەتدەكەینەوە و بەھۆكاری ناسەقامگیری و قوڵبوونەوەی گرفت و كێشەكانی دەزانین .

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەكردوە، كەجەختمان كردەوە لەسەر ڕۆڵی لایەنەكان بۆ ڕەخساندنی زەمینەیەكی گونجاو بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تا ئەو پرۆسە دیموكراتییە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بە پاكی و بێگەردی بەڕێوەبچێت، لە پێناو گۆڕانكاریی ڕاستەقینە و چاكسازیی لە هەموو جومگەكان بۆ دابین كردنی سەقامگیری و ژیانێكی شایستەتر بۆ هاووڵاتییان.ئاماژەمان بە پێكهێنانی ھاوپەیمانی كوردستان كرد لە نێوان یەكێتیی و بزوتنەوەی گۆڕان لە پێناو یەكڕیزیی نیشتمانیی و یەكدەنگی كورد لە بەغدا.

دووپاتشیمان كردەوە كە دوای ھەڵبژاردنەكان، ھاوپەیمانی كوردستان و ھێزە كوردستانی و عێراقییەكان دەتوانن لەبەرەیەكی فراوانی نیشتمانی كۆببنەوە و بە لەبەرچاوگرتن و پاراستنی بەھا باڵاكان، سیاسەتێكی نوێ دابڕێژن و پێكەوە خزمەتی گەل و وڵات بكەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.