نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراقی له ئه‌بووزه‌بی کرد
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له میانی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئیمارات، سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراقی له ئه‌بووزه‌بی کرد، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ موزه‌فه‌ر ئه‌لجبوری، باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه، په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و ئیمارات و دۆخ و کاروباره‌کانی ڕه‌وه‌ندی عێراقیان له ئیمارات تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له گرنگیی په‌ره‌پێدانی بواره‌کانی هاوبه‌شی و هاریکاریی نێوان هه‌ردوو وڵات کرده‌وه.
نێچیرڤان ده‌ستخۆشیی له باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه کرد بۆ کار و هه‌وڵه‌کانیان له‌پێناو بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌کان و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن.
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی عێراق و ستافی باڵیۆخانه، خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ باڵیۆزخانه، ده‌ربڕی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران