خبر 2021-06-12 09:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باڵوێزی نوێی تورکیا لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەلی ڕەزا گۆنای باڵوێزی نوێی تورکیا لە بەغدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دیداری کرد و تەوەری دیدارەکەش تەرکیزی هەر دوو وڵاتەکە لە سەر گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەی دووقۆڵی بوو.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی ناس نیوز بڵاوی کردەوە کە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە ڕایگەیاند مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ عەلی ڕەزا گۆنای باڵوێزی تورکیا لە بەغدا دیداری کرد و لەبارەی هاوکاریی هاوبەش لە بواری جۆربەجۆر باس و گفتوگۆیان کرد.

بە وێرەی بەیاننامەکە هەر دوو لا لەبارەی زەروورەتی پێوەندیی دوو قۆڵی لە سەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرامبەر لە سەروەریی وڵاتان و بەهێزکردنی بواری ئەمن و ئاسایشی ئەو دوو وڵاتە.

شایانی باسە عەلی ڕەزا گۆنای لەم دواییەدا وەک شوێنگرەوەی فاتێح یێڵدز وەک باڵوێزی نوێی تورکیا لە بەغدا دەستنیشان کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.