خبر 2021-06-12 12:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
گوتەبێژی هاوپەیمانێتییەکە:

هاوپەیمانان لەم مانگەدا 13 ئۆپەراسیۆنیان دژبە داعش ئەنجام داوە

بەشی جیهان - گوتەبێژی ھاوپەیمانان رایگەیاند کە لە میانی ئەم مانگەدا تا ئێستا، 13 ئۆپەراسیۆنیان دژبە داعش لە عێراق و سووریا ئەنجام داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، واین مارۆتۆ گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش تویتێکی بە زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاو کردەوە و تیایدا نووسیوویەتی: "لە میانی ئەم مانگەدا تا ئێستا، لەگەڵ ھاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریا، 13 ئۆپەراسیۆنمان دژبە داعش ئەنجام داوە".

ناوبراو راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەروەها رێگریی لە سێ تیرۆریستی داعش کراوە کە بە نیازبوون کردەی تیرۆریستی دژبە هاووڵاتییانی عێراق و سووریا ئەنجام بدەن.

سەرچاوە: کوردستان تی ڤی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.