خبر 2021-05-10 04:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بارزانی و ئەعرەجی جەخت لە گرینگ بوونی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنامەی شەنگال دەکەونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لە گرینگ بوونی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنامەی شەنگال دەکەونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد، کە پێکھاتبوون لە فەریق روکن عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و حەمید شەتری جێگری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و لیوا روکن سەعد نەعیم عەبدووڵلا بەرێوەبەری دەستەی پلاندانانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش .

لە دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانی ھێلەکانی تەماس و ھەڕەشەکانی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێ کران.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان کرایەوە و نەھێشتنی کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم ھەماھەنگی نێوانیان بەپەیوەست زانرا.

پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و بارودۆخی شنگال و باس کردن لە گرینگ بوونی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنامەی شەنگال تەوەرێکیتری ئەو دانیشتنە بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.