خبر 2021-05-09 13:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەکەکە: تورکیا لە هێرشەکانیدا گازی ژەهراویی بەکارهێنا

بەشی تورکیا- هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە ئاشکرای کردووە، سوپای تورکیا گازی ژەهراویی دژی گەریلا بەکار هێناوە.

کوردپرێس:

هەپەگە لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، گەریلاکانی پەکەکە لە 3 خاڵی جیاوازدا بە چەکی قورس و لە مەودای نزیکدا هێرشیان کردووەتە سەر سەربازانی سوپای تورکیا.

هەپەگە ئاماژەی بە هێرشێکی سوپای تورکیا داوە بە گازی ژەهراوی و دەڵێت"سوپای تورکیا بەیانی رۆژی 8ی ئایار، گازی ژەهراوییان فڕێداوەتە نێو تونێلی شەڤاش".

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە رۆژانی 7 و 8ی ئایار لە ناوچەی مەتین، دەورووبەری گوندی کێستە، زناری کێستە، گوندی هرور و گردی زەندورا و لە چیای زاپیش ناوچەی کونیشکایان بە چڕی بۆردوومانکردووە، بەڵام گەریلا هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە.

سرور خدری

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.