مستەفا کازمی: په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌غدا و هه‌ولێر له قۆناغێکی زێڕیندان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا و هه‌ولێر له سه‌رده‌می زێڕیندان و به‌م نزیکانه‌ش شایسته داراییه‌کانی هه‌رێم ده‌کرێن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وەزیرانی عێراق له چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا له سه‌رده‌می زێڕیندان و پێویستمان به بنیاتنانی متمانه‌یه له نێوان کورد و عه‌ره‌ب بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد، کە له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تیی هەرێمی کوردستان کاریان له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی گرێکوێره‌کانی لێکتێنه‌گه‌یشتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کردووه.
کازمی راشیگه‌یاند، له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندێک سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان و شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش به‌م نزیکانه ره‌وانه ده‌کرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران