قوباد تاڵەبانی: تا گەیشتن بە رێککەوتن گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، شاندی هەرێم تا دەگاتە رێککەوتن لەسەر پرسی بوودجە، گفتوگۆکانی لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا بە میدیای فەرمی یەکێتی رایگەیاندووە کۆبوونەوەکانمان لە بەغدا بەردەوام دەبن تا دەگەنە رێککەوتن لەبارەی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان.
ناوبراو باسی لەوەش کردووە، بەهەموو لایەنەکانیان راگەیاندووە کە پابەند دەبن بە یاسا و دەستوور و ئەوەی ئەرکی حکوومەتی ھەرێمە جێبەجێی دەکەن و بەرامبەر ئەم پابەندییە دەبێت تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مافەکانی مووچەخۆران دابین بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران