سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کوردستان، کۆ بوونەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له دیدارهکهدا باس لە پرۆژهیاسای بوودجهی گشتیی ساڵی 2021ی عێراق و بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان کرا، بهمهبهستی دڵنیابوون له دابهش کردنی سهروهت و سامانی عێراق به شێوهیێکی یهکسان له نێوان هاووڵاتییاندا.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئاسایشییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر تاوتوێ کران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران