خبر 2021-02-19 11:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەسەدە دەستگیر کردنی ٨٧ چەکداری داعشی ڕاگەیاند

بەشی سووریا- هێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند هێزەکانیان لە ئۆپراسیۆنێکی چڕدا لە ناوچەی دێرەزور توانیان ٨٧ چەکداری داعش دەستگیر بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی پاراستنی گەل (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، چەکدارانی داعش جموجۆڵەکانیان لەو ناوچەیە چڕتر کردووەتەوە بۆ بە ئامانج کردنی هاوڵاتییان و ئەندامانی ئیدارەی خۆسەر، لە کۆتا هێرشیشدا دوو ئەندامى هێزەکانیان لە ناوچەی دێرەزور لەلایەن شانە نووستوەکانی داعشەوە کوژران.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووه، لە چوارچێوەی هێرشەکانی داعشدا و لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە چەند ناوچەیێکی جیاواز ئەنجام دا و توانییان ٨٧ چەکداری داعش دەستگیر بکەن لە نێویانیشدا بکوژانی دوو ئەندامەکەیانى تێدابووە.

هەسەدە دەشڵێت، هەر لەو ئۆپراسیۆنەدا توانراوە دەست بگیرێت بەسەر چەندین کەرەستەی سەربازی و چەکی شانە نووستوەکانی داعش لە ناوچەی دیشیشە.

هاوکات، هەسەدە بڕیاری دا ماتۆڕسکیل لە ناوچەى رەقە قەدەغە بکرێت، ئەمەش دوای چڕبوونەوەی هێرشەکانی داعش لە رێگەی بەکارهێنانی ماتۆڕسکیلەوە.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.