خبر 2021-02-19 07:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندی باڵای هەرێمی كوردستان و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و شاندی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی، پرسی بودجەی گشتیی عێراق و بەشی هەرێمی كوردستانیان لە بودجەدا تاوتوێ كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كە لە دیدارەکەدا دوا پێشهاتە سیاسی و ئابووری و ئاسایشییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كراون.

هەردوولا دووپاتیان لەسەر پێویستی یەكلاكردنەوەی بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق و بەشی هەرێمی كورردستان كردەوە بە پێی دەستوور.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.