ئەمڕۆ سەرکردایەتی یەکێتی پڕۆژەی لامەرکەزی تاوتوێ دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی لەبارەی پڕۆژەی لامەرکەزی ئیداریی-دارایی کۆ ببێتەوە.
کوردپرێس: بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا تاوتوێی دواین هەنگاوەکانی پڕۆژەی لامەرکەزی ئیداری و دارایی دەکرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی دواین ئەنجامی گفتوگۆکانیش دەکرێت لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنەکانی دیکە و دواین گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغداش لەسەر بودجە و نەوت دەکرێت.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ماوەیێکی زۆرە بانگەشەی پڕۆژەی لامەرکەزی دارایی و ئیداری دەکات، لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ لایەنەکاندا گفتوگۆی کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران