هادی عامری: بەپێی زانیارییەکان، توركیا به نیازه هێرش بكاته سهر شهنگال
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، ئاشکرای دەکات کە زانیاریی هەواڵگری پشتڕاستکراوەیان پێگەیشتووە، کە سوپای تورکیا بهنیازه هێرش بکاتە سەر چیای شەنگال.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، لە راگهیهنراوێكدا باسی لهوهكردوه، زانیاری هەواڵگری پشتڕاستکراوەیان سەبارەت بە نیازی توركیا بۆ داگیرکردنی چیای شەنگال لەبەردەستە، داواش دەکات تورکیا ئەم کردارە دوژمنکارانەیەی ڕابگرێت و بە تەواوی لە خاکی عێراق بکشێتەوە.
ناوبراو راشیگهیاندووه: پێویسته ئهنقهره، ئەم کردارە دوژمنکارانەیە ڕابگرێت کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵات ناکات، بەڵکوو کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داواشی لە حکوومەتی عێراق كردووه، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرێتە بەر بۆ ڕێگری کردن لە هەر دەستدرێژییێک.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران