نێچیرڤان بارزانى و پلاسخارت پرسی کێشەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کۆبوونەوە و لەبارەی چەند پرسێک گفتوگۆیان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، نێچیرڤان بارزانى، پێشوازىی له جینین پلاسخارت، نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنیان و هه‌وڵه‌كان بۆ جێگیر كردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا تاوتوێ كران.
ئاماژە بەوەش کراوە، هه‌ردوولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابووریى عێراق، په‌تاى كۆڤید_19، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران، مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و كرداره‌كانى داعش و دۆخى ناوچه‌كه‌یان به‌گشتى خسته به‌ر باس.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران