بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم ئیدارەیەکی گونجاو ڕێکبخەن
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە شەشەمین ساڵڕۆژی گیان لەدەست دانی کوڕەکەیدا، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە گوڵەخانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، ماڵی کوردستان رێکبخەن و داهات و بەروبوومی کوردستان کۆبکەنەوە و ئیدارەیێکی گۆنجاو ڕێکبخەن و شەهیدەکان ئاسوودە بکەن.
محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان نووسیویەتی، کوڕەکەی "لە 26ی تشرینی دووەمی 2014دا لە باشووری کەرکووک بەبێ پشتیوانیی هاوپەیمانیە نێودەوڵەتییەکان، لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە بەرامبەر هێرشێکی هێزەکانی داعش، توانیی ئەفسانەی داعش تێکبشکێنن، ئەم سەرکەوتنەش بە خوێنی ژمارەیێک پێشمەرگەی قارەمان و شەهید عەتای جوانە مەرگ تۆمارکرا".
محەمەد حاجی مەحموود ئاماژەی بەوەش کردووە "ئاواتی عەتا و هەموو شەهیدەکانی دیکەش ئەوە بوو، ئەوەی کورد قارەمانانە توانیویەتی دووژمن بشکێنێت، وەکوو هەمیشە تێکیشکاندووە و راویناوە، بەڵام لەدوای شەش ساڵ جگە لەوەی ئەو ناوچانە بە کەرکووکیشەوە تەسلیم بە دووژمن و بەغداد کردووە، ئێستاش دەیانەوێت لەپێناو مشتێک پارەی تەزویری عێراقدا خوێنی شەهیدەکانیش بخرێتە ژێر پرسیارەوە..؟".
لە کۆتاییشدا نووسیویەتی "ماڵی کوردستان ڕێکبخەن و داهات و بەروبوومی کوردستان کۆبکەنەوە و ئیدارەیەکی گونجاو ڕێکبخەن و شەهیدەکان ئاسوودە بکەن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران