خبر 2020-11-29 06:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا لە گرێ سپی تەقە لەیەکتر دەکەن

بەشی سووریا- لە شاری گرێ کە لە ژێر كۆنترۆڵی گرووپە چەكدارە سورییەكانی سەر بە توركیادایە شەڕ لەنێوان ئەو گرووپانەدا هەڵگیرسا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هاوار بڵاویكردەوە، لە گەڕەكی شەرقی گرێ سپی لەنێوان گرووپی ئەحرار ئەلشەرقیە و گرووپی جەبهە ئەلشامیەدا شەڕ روویداوە.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، بەهۆی ئە شەڕ و پێکدادانەوە كەسێكی مەدەنی كوژراوە.

گرێ سپی لە كۆتایی ساڵی 2019 لەگەڵ شاری سەرێكانی لەلایەن سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانی لە گرووپە چەكدارە سورییەكان كۆنترۆڵ كران.

پێشتریش لە بەهاری 2018 شاری عەفرین و دەوروبەری لەلایەن سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكانەوە كۆنترۆڵ كرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.