خبر 2020-11-29 07:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا تیرۆر کردنی زانا ئەتۆمیەکەی ئێران ئیدانە دەکات

بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بە تیرۆری زانای ئەتۆمیی ئێران دا و ئەو جەنایەتەی ئیدانە کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بە تیرۆر و شەهید بوونی زانای ئەتۆمیی ئێران موحسێن فەخریزادە کرد و ڕایگەیاند: "زۆر نیگەرانین بە گیان لەدەست دانی زانای ئەتۆمی ئێران بەهۆی هێرشی چەکدارییەوە لە تاران. ئەم جەنایەتە قیزەونە ئیدانە دەکەین و سەرەخۆشیی لە حکوومەتی ئێران و بنەماڵەی کۆچکردوو دەکەین".

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: هەر بەم بۆنەوە هیوادارین هێرشبەران بە زووترین کات بدۆزرێنەوە و ڕادەستی دەزگای داد بکرێن و سزا بدرێن. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دان بەخۆیاندا بنێن و ڕێگری لە سەرهەڵدانی گرژی لە ناوچەکەدا بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.