ڤیدیۆ
خبر 2026-10-05 14:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی 13ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 13ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

بڕیارەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا بەرامبەر ئامەدسپۆر ڕەگەزپەرستانەیە

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە دیدارێکدا هێرشی توندی کردە سەر بەڕێوەبەردنی کەرتی وەرزش لە تورکیا و ڕەفتارەکانی بەرامبەر یانەی "ئامەدسپۆر"ی بە "ڕەگەزپەرستانە" ناوبرد.

.......

گەشەکردنی تۆڕی فێستیواڵەکانی فیلمی کوردی لە جیهاندا

پاش زیادبوونی شاری فرایبۆرگ بۆ ڕیزی ئەو شارانەی کە مێوانداری فێستیواڵی فیلمی کوردی دەکەن، تۆڕێک لە ڕووداوە پسپۆڕییەکانی سینەمای کوردی لە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور پێكهاتووە کە ساڵانە بە دەیان بەرهەمی فیلمسازانی کورد بەدیار دەخات.

........

ئەردۆغان داوای یەکڕیزیی گەورە لە تورکیا دەکات

سەرۆککۆماری تورکیا، لە گوتاری دەستپێکی وەرزی نوێی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری رایگەیاند: "وەک ئەوەی لە یاسای چوارچێوە دا هاتووە، پرۆسەیەکی بەدواداچوون هەیە. کاتێک هەنگاوی پێویست نرا، دامەزراوە پەیوەندیدارەکانمان ئەوەی پێویستە دەیکەن".

.........

ئاشتیی کوردەکان و تورکیا؛ کۆتاییی جەنگ یان دەستپێکی گوزەرێکی سیاسیی درێژخایەن؟

پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی کوردی قۆناغی ئێستای پرۆسەی ئاشتیی نێوان تورکیا و پەکەکە بە دەستپێکی خەباتێکی سیاسیی درێژخایەن بۆ دەستکەوتنی مافی یەکسان دەزانێت و پێی وایە پرۆسەی ئێستا دەبێت پرسی کورد لە ڕێگەی جەنگەوە بگوازێتەوە بۆ گۆڕەپانی سیاست و حوکمڕانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.