ڤیدیۆ
خبر 2026-11-18 12:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی 27ی خەزەڵوەری ۱۴۰7ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 27ی خەزەڵوەری ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

 

لە تورکیا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا 7 ئەندامی حزبێکی کوردی دەستگیر کران

لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوکاتدا لە لە شارەکانی کوردستانی تورکیا و لە ئەنقەرە، ۷ ئەندامی هاوپەیمانیی نیشتیمانی کوردستان (هەڤبەندی) لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کران. ئۆپەراسیۆنەکە بە بریاری دادگەی کۆماری لە ئامەد دەستیپێکردووە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان داوای دەستبەسەرکردنی 51 کەس دەرچووە.

هێڵی بۆرییە نوێیەکانی عێراق؛ دەرفەتێک بۆ ڕێککەوتنی نەوتیی بەغدا و هەولێر

پلانە نوێیەکەی گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ دەریای سپیی ناوەڕاست دەتوانێت ببێتە زەمینەساز بۆ ڕێککەوتنێکی جێگیر لە نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە بەرهەمهێنان، هەناردەکردن و داهاتە نەوتییەکان و بەهێزکردنی هاوکارییە ئابوورییەکانی هەردوو لایەن.

تورکیا: چۆڵکردنی سەربازگەی باشیک بەسراوە بە هەنگاوەکانی حکوومەتی عێراق لە شنگال

ئانیل ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، پەردەی لەسەر مەرجی وڵاتەکەی بۆ چۆڵکردن ‌و ڕادەستکردنەوەی سەربازگەی (زێلكان له ‌باشیک) لادا و ڕایگەیاند، پرۆسەی ڕادەستکردنەوەی ئەو بنکە سەربازییە بەشێوەیەکی قۆناغبەندی دەبێت‌ و بەتەواوی بەستراوەتەوە بەهەنگاوەکانی حکوومەتی عێراق لە شنگال.

ئایا تورکیا چەکدانانی پەکەکە پشتڕاست دەکاتەوە؟

دەسەڵاتی تورکیا لە کاتێکدا خۆی بۆ پشتڕاستکردنەوەی فەرمیی هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتە ڕێکخراوەیییەکان و چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئامادە دەکات، کە بە نزیکبوونەوە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە ٢٧ی تشرینی دووەمدا، پڕۆسەی ئاشتی چووەتە قۆناغێکی چارەنووسسازەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.