کورتەی هەواڵەکانی 25ی خەزەڵوەری ۱۴۰۵ی هەتاوی
ڕووبەڕووی هەوڵی دابەشکردنی هەرێمی کوردستان دەبینەوە
مەسروور بارزانی لهمیانی وتارێكدا لە رێورەسمی دەستپێکردنی قۆناخی دووەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر، رایگهیاند: ڕێگە بە دابەشکردنی هەرێمی کوردستان نادەن و پێویستە هەموو خەڵکی کوردستان ڕووبەڕووی هەر هەڵمەتێک ببنەوە کە بیانەوێت هەرێمی کوردستان لەت بکات.
قوباد تاڵەبانی: دەباشان ماڵی هەمووانە و با کاک مەسعوود بێتە ئەوێ بۆ گفتوگۆ
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند چۆن مام جەلال لە سەروبەندی کێشەکانی یەکێتی و پارتی (شەڕی ناوخۆ)ـدا، برا گەورەیی خۆی نواند و سەردانی کاک مەسعوودی کرد، ئاواش دەباشان ماڵی هەمووانە و با کاک مەسعوود بێتە ئەوێ بۆ لای کاک بافڵ بۆ گفتووگۆ. ناوبراو راشیگەیاند: "پارتی ویستی ئیدارەی خۆی فەرزبکات بەسەر دەنگدەرانی هەرێمی کورستان و یەکێتی،بەڵام شکست دەهێنێت".
دانەگاز:
وێستگەکەمان لە کێڵگەی کۆرمۆر زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە، بەرهەمهێنان دەستپێناکاتەوە
کۆمپانیای دانەگاز لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە ژمارەیەک لە میدیا ناوخۆییەکان بەبێ بوونی زانیاریی دروست لێدوانی ناڕاست سەبارەت بە دۆخی وێستگەی گازی کۆرمۆر بڵاو دەکەنەوە و ئاشکراشی کرد زیانێکی گەورە بەر وێستگەکە کەوتووە و لە ئێستادا ناتوانرێت هیچ بڕە گازێک بەرهەم بهێندرێت.
هاتوچۆ لە مەرزی مەندەلی-ی نێوان عێراق و ئێران ڕاگیرا
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای کرمانشان ڕایگەیاند مەرزی مەندەلی تا ماوەیەکی دیاری کراو دادەخرێت و وتیشی هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزی دیکەی ئەم پارێزگایە لەگەڵ عێراقدا هێشتا بەردەوامە.
بۆچوونی بەکارهێنەران