خبر 2026-11-19 10:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کەنەکە دەستگیرکردنی سیاسەتمەدارانی کورد لە تورکیا شەرمەزار دەکات

کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند "ئێمە وەک کەنەکە، گرتن و دەستبەسەرکردنی سیاسەتمەدارانی کورد بە توندی شەرمەزار دەکەین و ئەم کارە وەک پێشێلکردنی مافە سیاسییەکان، ئازادیی ڕادەربڕین و مافە دیموکراتییەکان هەڵدەسەنگێنین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەنەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕوونیکردەوە: "گرتن و فشارخستنە سەر سیاسەتمەدارانی کورد بەهۆی هەڵوێست، بیروڕا و خەباتی سیاسییانەوە، نابێتە ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەلی کورد بە شێوەیەکی سیاسی و ئاشتییانە. ئەم جۆرە کردەوانە تەنها فشار و بێ متمانەیی زیاد دەکەن و ڕێگری لە دیالۆگ و چارەسەرکردنی پرسی گەلی کورد دەکەن".

هەروەها داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکات کە دان بەوەدا بنێن کە مافە بنەڕەتییە دیموکراتی و سیاسییەکانی سیاسەتمەدارانی کورد مافێکی دیموکراتی و ڕەوان، پێویستە بەبێ کەموکوڕی جێبەجێ بکرێن. شێوازی گرتنی سیاسەتمەدارانی کورد بە هیچ شێوەیەک پەسەند ناکرێت و پێویستە دەستبەجێ و بەبێ مەرج ئازاد بکرێن. پێویستە هەموو دامەزراوە، ڕێکخراو و هێزە دیموکراتییەکان دەکات لە بەرامبەر پێشێلکردنی مافە سیاسی و دیموکراتییەکانی گەلی کورد بێدەنگ نەمێنن و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاوی پێویست بنێن.

داواش لە هەموو هێز، پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات کە بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کورد، دژی هەموو شێوازەکانی فشار و زۆرداری هەڵوێستێکی هاوبەش نیشان بدەن. لە هەمان کاتدا پێویستە یەکێتیی نەتەوەیی و هەماهەنگیی سیاسی دەستبەجێ پێکبهێنن و دەشڵێت "دەنگی ئازادی و دیموکراتی بە فشار و گرتن بێدەنگ ناکرێت. مافە سیاسی و دیموکراتییەکان دەبێت بپارێزرێن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.