خبر 2020-11-10 08:51 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێم:

هەنگاوکانی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە پرۆسەی ڕیفۆرمی سەربازیی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسانی ئەمریکی و هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان دوو لیوای هێزی پێشمەرگە پڕچەک کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕێوڕەسمەکەدا کە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادە بوون، وەزیری پێشمەرگە لە وتارێکدا لەمبارەوە گوتی: "ئەمڕۆ لە قۆناغێکی نوێداین بۆ هاوکاری و پڕچەک کردنی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و شانازییەکی دیکەمان پێ بڕا بە ئاراستەبوونی زیاتری پێوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانە سەرەکییەکانمان و لە نێوانیاندا هاوکارییەکانی سوپای ئەمریکا".

شۆڕش ئیسماعیل ڕاسی گەیاند: "ئەم یارمەتی و هاوکارییانە دەرخەری پەیامێکە کە بە یەکڕیزی و پێکەوەکار کردن و هەنگاونانی ئێمە لەپێناو پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، پاڵپشتی و پشتگیری کردنمان بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر دەبن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "بە شانازییەوە ڕای دەگەیەنین وەزارەتەکەمان لە پرۆسەی ڕیفۆرمی سەربازی بەردەوام دەبێت و لێرەوەشەوە هەواڵ و هەنگاوکانی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە سەرخستنی ئەم پرۆسەیەدا بەرز دەنرخێنین".

وەزیری پێشمەرگە ڕاشی گەیاند: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی دیکەی مێژووییە کە دێتە سەر خەرمانی شانازییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ دۆست و هاوپیەمانەکانمان، لەگەڵ وڵاتێک کە هەمیشە بایەختی تەواوی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەیە، هەنگاوێکی دیکە بەو ئاڕاستەیەدا دەنێین و ئەمڕۆ دۆستایەتیی هەردوو گەلی کورد و گەلی ئەمریکا، بۆ جارێکی دیکە لەڕووی هاوکارییە سەربازییەکانەوە دەچێتە قۆناغێکی بەهێزترەوە".

شۆڕش ئیسماعیل ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێمە هەمیشە بە فەخرەوە ئەم دۆستایەتییەمان باس کردووە و هیواخوازین ئەو هابەشی و پێکەوەبوونە هەردەم بەردەوام بێت و ئەم هاوکارییانەی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بێگومان سوودێکی یەکجار گرنگی هەبووە و هەیە".

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.