خبر 2020-11-10 09:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ناوەندی لێکۆڵینەوەی مێترۆپۆڵ:

لە نوێترین ڕاپرسیدا لە تورکیا دەنگی ئاکپارتی بۆ خوار 30% دابەزی

بەشی تورکیا- بەگوێرەی راپرسییەکان لە تورکیا رێژەی دەنگەکانی پارتی داد و گەشەپێدان بەردەوام پاشەکشە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی لێکۆڵینەوەی مێترۆپۆڵ ئەنجامی راپرسییەک، کە لە مانگی تشرینی یەکەم کردووەیەتی، بڵاوکردەوە و بە گوێرەی راپرسییەکە رێژەی دەنگی ئاکپارتی بۆ خوار 30% دابەزی.

هەر بە گوێرەی راپرسییەکە رێژەی دەنگەکانی هەدەپە 8.5%ە، ئەمەش ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتوو راست دەربچێت، هەدەپە ناگاتە پەرلەمان، چوونکە بەربەستی 10% نابڕێت.

بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەکە دابەزینی رێژەی دەنگەکانی ئاکپارتی واتای ئەوە ناگەیێنێ پارتێكی سیاسی دیکە شوێنی ئاکپارتی گرتیبێتەوە. سیاسەتی تورکیا و قەیرانی ئابووری بوونەتە هۆکاری گۆڕینی بۆچوونی دەنگدەران و رێژەی دەنگی خۆڵەمێشی بەشێوەیێکی چاوەڕواننەکراو زیادی کردووە.

لە راپرسییەکەدا پرسیار لە بەشداربووان کراوە: "ئەگەر ئەم یەکشەممەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بکرێت، دەنگ بە کام پارت دەدەیت؟ بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە بۆ یەکەمنیجار رێژەی دەنگەکانی ئاکپارتی بۆ خوار 30% پاشەکشێی کردووە.

ئەنجامی راپرسیییەکەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی مێترۆپۆڵ

ئاکپارتی: 28.5%

جەهەپە: 17.2%

ئیی پارتی: 8.6%

هەدەپە: 8.5%

مەهەپە: 7.9%

پارتی دێڤا: 1.5%

پارتی ئایندە: 0.9%

دەنگی خۆڵەمێشی زیاتر لە 20%

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.