وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئازه‌ربایجان سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه
بەشی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پیرۆزبایی له ئازه‌ربایجان کرد به‌بۆنه‌ی ڕێککەوتن له‌سه‌ر ناکۆکیه‌کانی ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوش ئۆغڵو،وەزیری دەروەی تورکیا له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: " ئازه‌ربایجان له مه‌یدانی شه‌ڕ و له سه‌ر مێزی دانوستان سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه، به دڵسۆزییه‌وه پیرۆزبایی ئه‌م ده‌ستکه‌وته خۆشه‌یان لێده‌کات.
ناوبراو راشیگه‌یاندووە تورکیا له‌گه‌ڵ برا ئازهربایجانیهکانماندا یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک دڵ ده‌مێنێته‌وه.
پێشتر سه‌رکرده‌کانی ڕووسیا و ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا به‌یاننامه‌یێکیان له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له قه‌ره‌باغ واژۆکرد، که بریتیبو لهرادهست کردنی چه‌ند ناوچه‌یێکی دیاریکراوی قه‌ره‌باغ به ئازه‌ربایجان و کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌رمه‌نه‌کان و بڵاوه‌پێکردنی هێزی ئاشتیپارێزی ڕووسیا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران